ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، شۆفێرى ئەو ماتۆڕسکیلەکەى لەقەرەداغ رەتیکردەوە خۆى رادەست بکات چەكدار بووە و رووبەرووی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بۆتەوە و هەوڵی هەڵاتنی داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى رونکردنەوەیەکى پۆلیس (9-4-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتبارەكە چۆتە یەكێك لەماڵەكانی قەرەداغ و سەرەڕای گەمارۆدانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە بەڵام رەتیكردۆتەوە خۆی تەسلیمی هێزە ئەمنییەكان بكات و رووبەروویان بۆتەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای قەرەداغ، لەكاتێكدا كە شۆفێری ماتۆرسكیلێك هەوڵی تێپەڕبوونی بەبازگەیەكی ئاسایشدا دابوو، هێزە ئەمنییەكان هەوڵیانداوە لێپێچینەوەی لەگەڵ بكەن، رووبەرووی هێزە ئەمنییەكان بووەو هەڵات.
شوفێری ماتۆرسكیلەكە چەكدار بووە و رووبەرووی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بۆتەوە و هەوڵی هەڵاتنی داوە، تۆمەتبارەكە چۆتە یەكێك لەماڵەكانی قەرەداغ و سەرەڕای گەمارۆدانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە بەڵام رەتیكردۆتەوە خۆی تەسلیمی هێزە ئەمنییەكان بكات و رووبەروویان بۆتەوە.
لەكاتی رووبەرووبونەوەكانیشدا بەچەند نارنجۆك هێرشیكردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكان و بەو هۆیەوە چوار كارمەندی پۆلیس و چوار كارمەندی ئاسایش و هاوڵاتییەك برینداربوون، دوای رووبەرووبوونەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان كوژرا.
لەئێستادا سەرجەم بریندارەكان لەنەخۆشخانەن و چاودێری پزیشكی پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.