گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ ژن و پیاوێک

خێزانێکى چوار کەسى بە کوژراوى لەماڵەکەیاندا دۆزرانەوە

2022.09.04 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
خێزانێکى چوار کەسى بە کوژراوى لەماڵەکەیاندا دۆزرانەوە

ناس کورد-

 

دەزگا ئەمنییەکانى عێراق تەرمى چوار ئەندامى خێزانێکیان دۆزیەوە کە لەناو ماڵەکەیاندا لە شاری تکریت کوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوو سەرچاوەی ئەمنی (4ی ئەیلولی 2022) بە "ناس" یان راگەیاند، "ئاگادارکردنەوەیەک گەیشتووەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەى بۆنی تەرم لەماڵێکدا، دوای ئەوەى هێزەکان چوونەتە ناو ماڵەکە، تەرمى خێزانێکیان دۆزیەوە کە لە سێ ژن و پیاوێک پێکهاتوون لەناو ماڵەکەیاندا لە شاری تکریتى ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین کوژراون".

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و بەدواداچوون بۆ کامێراکانی چاودێری دەکەن بۆ زانینی وردەکاریی رووداوەکە و ڕەنگە رووداوەکە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕوویدابێت.