گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ گەورەترین کڕیار

هەناردەى نەوتى هەرێم لەمانگى رابردوودا ئاشکراکرا

2022.09.04 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردەى نەوتى هەرێم لەمانگى رابردوودا ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ماوه‌ی مانگی ئابدا 11 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نەوتى هه‌نارده‌ كردووه‌ کە زۆرترینى هەناردەى یۆنان کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوى رونبین بۆ شەفافیەت لە پڕۆسەکانی نەوت (9-4-2022) لەسەر پێگەى فەرمى خۆى بڵاویکردەوە، لە مانگی ئابدا كۆی هەناردەی نەوتی عێراق زیاتر لە 112 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بووە (حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان).

 

ئاماژە بەوەشکراوە، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ماوه‌ی مانگی ئابدا 11 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌ كردووه‌ و حكومه‌تی به‌غداش 101 ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌ كردووه‌، كه‌ كۆی گشتی 3 ملیۆن و 630 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا هه‌نارده‌ كردووه‌. هەناردەی هەرێم 10.2%ی کۆی نەوتی هەناردەکراو پێکدەهێنێت.

 

چین لە ریزبەندی یەکەمی کڕیارانی نەوتی حکومەتی فیدراڵە بە 33 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل و هیندستان بە 26 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل و ئەمریکاش بە 6 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل.

 

لە كاتێكدا یۆنان لە پلەی یەكەمی کڕیارانی نەوتی هەرێمدا هاتووە، دوای ئەو ئیتاڵیا بە دوو ملیۆن و 29 هەزار بەرمیل و ئیمارات بە 748 هەزار بەرمیل لە پلەی سێیەمدایە.