گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم کێشەى بۆ دروست نابێت

عادل عەبدولمەهدى لەبارەى نەوت و مووچەى هەرێمەوە ڕونکردنەوە دەدات

2019.08.09 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدى لەبارەى نەوت و مووچەى هەرێمەوە ڕونکردنەوە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، جیاوازى نەکراوە لەنێوان هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى دیکەى عێراق، بە بەیەکسانى مافەکان دابەشکراون بەسەر پارێزگاکانى عێراقدا. , عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى هاوبەشى چەند کەناڵێکدا ڕایگەیاند: "سەرجەم پارێزگاکانى عێراق بە یەکسانى خاوەنى مافن، هەژمارکردنى هەرێمى کوردستان بە پێوەرى نەوت لەڕێگەى دابەشکردنى مووچەوە نەبووە". , "ئێمە یاساى بودجەى عێراقدا جێبەجێدەکەین، کە دەڵێت ئەگەر بێت و هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى عێراق نەکات، ئەوا بەشێک لە بودجەکەى دەبڕدرێت و مووچەى فەرمانبەران کێشەى بۆ درووست نابێت"، عادل عەبدولمەهدى وا دەڵێت. , دەشڵێت، پێویستە کێشەى ڕادەستکردنى ئەو نەوتەى هەرێم بە عێراق چارەسەر بکرێت، چونکە بودجە چارەسەرى بۆ ئەو پرسە دانەناوە، بۆ ئەوەش داواى گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ هەرێم دەکات. , لەبارەى بەرپرسى گەندەڵەوە لە عێراق، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، هەرکەس بەڵگەى هەیە لەبارەى گەندەڵییەوە با پێشکەشى دەستەى دەستپاکى عێراقى بکات. ,