گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

حکومەتی عێراق نەوتی سپی بۆ سلێمانی دەنێرێت و دابەش دەکرێت

2022.09.04 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق نەوتی سپی بۆ سلێمانی دەنێرێت و دابەش دەکرێت

 

ناس کورد-

 

ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو بەشە بەنزینەی حكومەتی ناوەند بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكردبوو بڕەكەی زیادكرا و بڕیار وایە لەم مانگەدا بگاتە پارێزگای سلێمانی، دەشڵێت، هەروەها وەزیری نەوت بڕیاری دا، بڕی 15 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی بنێردرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی (یەکشەممە 4-9-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ سەردانی د. ئیحسان عەبدوالجەبار وەزیری نەوتی حکومەتی فیدڕاڵمان کرد و بۆ جاری دووەەم لەم هەفتەیەدا لەسەر پرسی بەشە نەوت و بەنزینی سلێمانی کۆبووینەوە." 

 

بەوتەی بڕیار ڕەشید، وەزیری نـەوت بڕیاری دا، " بەشە نـەوتی سپی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکات بڕەکـەی لە 15 ملیۆن لیتر زیاتربێت و پێش هاتنی وەرزی سەرما بگاتە سلێمانی و دابەش بکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوکات وەزیری نەوت بەڵێــنی دا کە بەشی زیادکراوی بەنزین لە جۆری  ( نۆرمال) بە کوالیتی و نرخی پارێزگاکانی دیکەی عێراق  لە هەفتەی داهاتووە ڕاستەوخۆ ڕادەستی پارێزگای سلێمانی دەکرێت."