گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى فیدراڵى بڕیار دەدات

وردەکاریی دۆسیەى ’’هەڵوەشاندنەوەى’’ دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى سەدر

2022.09.04 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دۆسیەى ’’هەڵوەشاندنەوەى’’ دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى سەدر

ناس کورد-

 

دادگای فیدراڵی عێراق، کۆتایی مانگی ئەیلولى دیاریکرد بۆ وادەی تاوتوێکردنی تانەى تایبەت بە دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەیاننامەیەکی دادگادا (٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، کە کۆپییەکی دەست "ناس" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، یەکەم دانیشتن بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای یاسایی تۆمارکراو لە دادگای باڵای فیدراڵی بۆ تانەدان لە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکانی پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى سەدری، لە 2022-09-28 بەڕێوەدەچێت.

 

تانەکە لەلایەن پارێزەر زیائەدین رحمەالـلە پێشکەشى دادگا کراوە تێیدا پەسەندکردنى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى سەدر لەلایەن سەرۆکى پەرلەمانەوە بە "نایاسایی" دانراوە.

 

لە سکاڵاکەدا ئەو پارێزەرە داوایکردووە پەسەندکردنى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى سەدرى هەڵبوەشێنرێتەوە.

  

me_ga.php?id=40962me_ga.php?id=40961me_ga.php?id=40960me_ga.php?id=40959  

webinnews1