گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.09.04 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدرێت

 

ناس کورد- 

 

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەت نەوت دابەش نەکات زستانی ئەمساڵ قەیرانێكی گەورە بۆ هاووڵاتیان دروست دەبێت، دەشڵێت، هەوڵدەدەن لەڕێگەی حکومەتی عێراقەوە بڕێک نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (یەکشەممە 4-9-2022) ڕایگەیاند، "ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بابەتی دابەشکردنی نەوتییان لە پارێزگاکان وەرگرتووەتەوە و ئەو بابەتە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە." 

 

وتیشی، "ئێمە ئامادەیی تەواومان دەربڕیوە و لەگەڵ ئەمێندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قسەمان کردووە و ئامادەین وەک ساڵانی ڕابردوو بچینە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسە بکەین، بۆئەوەی بتوانین وەک ساڵانی ڕابردوو بڕێک نەوت بۆ پارێزگاکەمان دابین بکەین، بەڵام پێویستی بە ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم هەیە." 

 

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئومێد دەکەین حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بابەتە بە جدی وەربگرێت، چونکە بەو دۆخە داراییەی کە هەیە و بەو نرخەی ئێستای نەوت، ئەگەر لەئێستاوە بڕیاری پێویست نەدرێت و نەوت دابەش نەکرێت، زستانی ئەمساڵ قەیرانێكی گەورە بۆ هاوڵاتیان دروست دەبێت."