گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ 16 بەنزینخانە بەھۆی فێڵکردن و دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزین سزادران

2022.09.04 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ 16 بەنزینخانە بەھۆی فێڵکردن و دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزین سزادران

 

ناس کورد-

 

لە دوو مانگی ڕابردوودا ١٦ بەنزینخانە لە شاری سلێمانی، بەھۆی فێڵکردن لە شۆفێران و دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزین سزادراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی (یەکشەممە 4-9-2022) ڕاگەیاند، لە مانگی دوو مانگی ڕابردوودا ١٦ بەنزینخانە بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزین و دەستکاریکردنی عەداد سزادراون و سزاکانیان پێبژاردن بووە بە بڕی جۆراوجۆر.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژانە لیژنەی تایبەت بە بەنزینخانەکان پشکنین بۆ بەنزین ئەنجام دەدەن، ھەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی بکات یان دەستکاری کوالێتی و عەداد بکات سزا دەدرێت.