گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لیخۆشبوونێک لە بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان

2022.09.04 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
لیخۆشبوونێک لە بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە بۆ گشت کۆمپانیاکان

ناس کورد-

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە لەکارکردن وەستاون و ساڵانێکی زۆرە باجیان نەداوە، لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری لێخۆشبونیان بۆ دەرکراوە دەبەخشرێن لە باج تەنھا باجی یەک ساڵیان لێ وەردەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا (4ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەی دوێنی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە بەڕێوبەری گشتی باجی هەرێم ئامادە بوو داوا لە ژووری بازرگانی سلێمانی کرا کە ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار بکاتەوە کە ساڵانێکی زۆرە لە کارکردن وەستاون و باجیان نەداوە، سەردانی فەرمانگەی باج بکەن بە مەبەستی پاکتاو کردن تەنھا باجی یەک ساڵیان لێ وەردەگرێت.

 

دەشڵێت، ئەم بڕیارە تاکو20ی ئەیلولی 2022 کاری پێدەکرێت بەهیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.