گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزیرێکی یەکێتی نیگەرانە و دەڵێت: دەستلەکاردەکێشمەوە

2022.09.04 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێکی یەکێتی نیگەرانە و دەڵێت: دەستلەکاردەکێشمەوە

 

ناس کورد-

 

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات، ئەگەر دەستوەردان لەکارەکانی بەردەوام بێت، ئەوەش بەوتەی سکرتێری ڕۆژنامەوانیی ناوبراو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەوانیی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 4-9-2022) بە رووداوی وت، "دەستوەردان و لەمپەر لەبەردەم کارەکانی وەزیری پێشمەرگە هەیە و ئەویش وێڕای نیگەرانیی رایگەیاندووە، ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت، دەستلەکار دەکێشێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، 44 ساڵ پێشمەرگایەتی کردووە و دواتر پۆستەکەی وەرگرتووە و ئەوەش بۆ ئەوە بووە کە هێزێکی رێکخراوی پێشمەرگە هەبێت، وەکو یەکەم وەزیری پێشمەرگە دەستی دایە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ئەوانەی لە بەرژەوەندییان دراوە لەمپەر بۆ چاکسازییەکە دروست دەکەن." 

 

سکرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەشکردووە، " چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە خواستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ سەرخستنی چاکسازییەکان نیگەرانییەکانی وەزیری پێشمەرگەیان گەیاندووەتە لای لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان."  

 

بەوتەی میران بەکر، وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، " ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دەستم داوەتێ، نەک نەیار، دۆستەکانیشی بۆ نەهێشتومەتەوە و هەموویان لێم بوونەتە دوژمن."