گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کچێکی مارەبڕ چەند ڕۆژێک پێش ئاهەنگی گواستنەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2022.09.04 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
کچێکی مارەبڕ چەند ڕۆژێک پێش ئاهەنگی گواستنەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 ناس کورد- 

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لەشاری کەرکوک، كچێكی تەمەن 22 ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا "كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا" پۆلیس و دراوسێیەكانیشی دەڵێن، کەسوکارەکەی ویستویانە بەزۆر بەشووی بدەن و ئەویش ناڕازی بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 4-9-2022، تەرمی کچێک لە گەڕەكی پەنجا عەلییەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك بۆ پشكنین کە لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

 

بەوتەی سەرچاوەیەکی پۆلیس بۆ "کەرکوک ناو" ئەو كچە ناڕازی بووە لە بەزۆر بەشودانی لەلایەن كەسوكارەكەیەوە کە چەند مانگێك لەمەوبەر لە كوڕێكی كورد كە لە ئەڵمانیا دەژی مارەبڕاوە و بڕیاربووە هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی گواستنەوە ئەنجام بدات.

 

محەمەد شوانى، دراوسێی ماڵی ئەو كچەیە و دەڵێت، "ئەو كچە لەگەڵ دایك و پورێكیدا دەژیا، كچێكی بێدەنگ بوو، بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی هاوسەرگیری بكات، بەڵام بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ لەنێو ماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشیك لە دراوسێیەكانیان ئەوەیان دەزانی كە هەر لەسەرەتاوە ئەو كچە لەگەڵ ئەو هاوسەرگیرییەدا نەبووە.