ناس كورد-
ئاسایشی گه‌رمیان ڕایگەیاند، ئه‌فسه‌رێكى دژه تیرۆری یەكێتی له بازگه‌ى بانی خێلان له كارمه‌ندێكیانی داوە و ده‌شڵێت: ”تاوه‌كو ئێستا سكاڵامان تۆمارنه‌كردوه و چاوه‌ڕوانى فەرمانی به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى گه‌رمیانین.”
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هه‌ڤاڵ ره‌شید، لێپرسراوى بازگه‌كانى ئاسایشی گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: ئه‌فسه‌رى دژه تیرۆر (گۆران به‌رزان) له سلێمانیه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌لار و كارمه‌ندێکمان لە بازگەی بانی خێڵان کە لە ئەرکدا بوە نه‌یناسیوته‌وه و پرسیاری لێکردوە، ئیتر گرژییه‌ك دروست بوه له نێوانیاندا و ئەفسەرەکە و پاسەوانەکانی دابه‌زیون و داویانه له كارمه‌نده‌كه‌ى ئێمه.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا سكاڵامان تۆمار نه‌كردوە و چاوه‌ڕوانى بڕیارى به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى گه‌رمیانین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
گۆران بەرزان، پێشتر بەرپرسی نوسینگەی گەرمیانی دەزگای زانیاری بو و لەسەر باڵی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشوی یەکێتی هەژمار کرا و بەوهۆیەشەوە ماوەیەک دەستبەسەر بو و دواتر ئازاد کرا.