گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشوهەوا فێنک دەکات بەڵام خۆڵبارینی لەگەڵدایە

2022.09.04 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوا فێنک دەکات بەڵام خۆڵبارینی لەگەڵدایە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لەمڕۆوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن بەڵام لە هەندێک ناوچە شەپۆلێکی خۆڵبارینی لەگەڵدا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (4ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "لە ئەنجامی کاریگەری دابەزینی بارستەھەوایەکی سارد لە باکوری ڕۆژھەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر باکوری وڵاتی تورکیا و کاریگەری لاوازی لەسەر کەشی ناوچەکانمان دەبێت بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی دوو تا سێ پلە لە سەرجەم ناوچەکاندا."

 

دەشڵێت، "لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە خێرایی با لە ئەنجامی ئەم بارستە ھەوایەوە لەناوچە سنوریەکانی نێوان رۆژئاوای عێراق و رۆژھەڵاتی سوریاوە بە ئاراستەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان چالاک ئەبێت بەخێرای 20 تا 40 کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا و شەپۆلێکی مامناوەندی خۆڵبارین لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە جگە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک".

 

ئەو کەشناسە ئاشکراشیکردووە کە "کاریگەرییەکەی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە لە پێشنیوەرۆی ڕۆژی سێشەممە (6ی ئەیلولی 2022) کەمدەبێتەوە".

 

سبەینێ پلەکانی گەرما بەمشێوەیە نزمدەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم

سلێمانی 40 بە 26

ھەولێر 42 بە 27 پلە

دھۆک 41 بە 27 پلە

ھەڵەبجە 41 بە 26 پلە

کەرکوک 43 بە 30 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان 46 بە 28 پلە

لە سنوری ئیدارەی راپەرین 41 بە 26 پلە

لە سنوری ئیدارەی سۆران 40 بە 25 پلە 


ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە کە "دوو سبەی کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە چالاکتر ئەبێت و نزمبوونەوەی زیاتر بەسەر پلەکانی گەرمادا دێت".