گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی بڕینی بەشێک لە دەرماڵەی مووچەخۆران ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.09.03 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بڕینی بەشێک لە دەرماڵەی مووچەخۆران ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەدات و دەڵێت، لە یاساكەدا باس لە كەمكردنەوەی دەرماڵە نەكراوە، بەڵكو ڕێكخستنەوەیە و گرفتەكە لەوەدایە زۆرینەی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەرماڵەیە و بەشێكی بە ڕێنمایی خەرجكراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان (شەممە 3-9-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، " یاسای چاكسازی بە چەند قۆناغێك جێبەجێكراوە، تا ئێستا سێ ڕاپۆرت لەسەر جێبەجێكردنی یاساكە ئامادەكراوە و دەبووایە پێشتر حەوت ڕاپۆرت ئامادە بكرایە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە یاسای چاكسازیدا باس لە بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران و مووچەخۆران نەكراوە، بەڵام بەپێی یاساكە دەبێت دەرماڵەكان ڕێكبخرێنەوە و گرفتەكەش لەوەدایە بەشێكی دەرماڵەكان بە ڕێنمایی خەرجكراون بۆیە مەترسی لەسەر بڕینی دەرماڵەكان هەبووە و دوای دروستكردنی ئەو گوشارە لەلایەن مووچەخۆران و ڕای گشتییەوە دەرماڵەی مووچەخۆران دەستكاری نەكرا".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێشتر هەوڵێك هەبووە دەرماڵەی خۆراك بۆ هێزەكانی ناوخۆ تەنها بۆ ئەو ڕۆژانە خەرج بكرێت كە لەئەركدان و ئەگەر 15 ڕۆژەكەی دیكەی كە ئەركەكەیان تەواو دەبێت دەرماڵەكەیان بۆ خەرج نەكرێت و دەرماڵەی 150 هەزاری مامۆستایانیش پێشنیاز كرابوو ببڕدرێت، بەڵام لە ئێستادا  ئەو بابەتانە قسەیان لەسەر ناكرێت كە ڕای گشتی لەسەری هاتەدەنگ".