گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەڵگەنامە: نهێنیی هەڵگەڕانەوەی قەیس خەزعەلی لە موقتەدا سەدر ئاشكرا كرا

2022.09.03 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەنامە: نهێنیی هەڵگەڕانەوەی قەیس خەزعەلی لە موقتەدا سەدر ئاشكرا كرا

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەنووس و چالاكی عێراقی لە واشنتۆن بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا نهێنیی هەڵگەڕانەوەی قەیس خەزعەلی لە موقتەدا سەدر لەلایەن ئێرانییەکانەوە ئاشكرا دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەنووس و چالاكی عێراقی لە واشنتۆن، ستیڤن نەبیل (شەممە 3-9-2022) بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە، "قەیس حەزعەلی کە یەکێک بوو لە نزیکترین کەسەکان لە موقتەدا سەدر و زۆر متمانەی پێدەکرا، لە ساڵی 2003 لەلایەن سەدرەوە ڕاسپێردرا کە بگەڕێتەوە ئێران بۆ دیداری ئێرانییەکان و دانوستان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە." 

 

بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، سەدر ویستوویەتی خەزعەلی ببێتە خاڵی پەیوەندی لەگەڵ ئێرانییەکان بۆ ئەوەی کاریگەرییان لەسەر خۆی نەبێت.

 

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، ئێرانییەکان بە خەزعەلییان وتووە، دەیانەوێت ئەو (قەیس خەزعەلی) ببێتە قەڵغانی سەلامەتی بۆیان، چونکە هەست بە ئاسوودەیی ناکەن کە هەموو پارە و پشتگیرییەکانیان بۆ دروستکردنی موقتەدا سەدر و ڕەوتی سەدر خەرج بکەن. 

 

No description available.