گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

زانیاری؛ ’’چەند بەرپرسێکی سلێمانی دەگۆڕدرێن’’

2022.09.03 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری؛ ’’چەند بەرپرسێکی سلێمانی دەگۆڕدرێن’’

ناس کورد- 

بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەیەک لەبارەی دۆخی سلێمانییەوە ئەنجام بدرێت و میدیای قوباد تاڵەبانیش دەڵێت، دوای هەڵسەنگاندن بەرامبەر کەمتەرخەمیان لە کارەکانیان، لەچەند رۆژی داهاتوودا چەند بەرپرسێکی سلێمانی دەگۆڕدرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 3-9-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کە  پەیوەستن بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت و کاروباری بازرگانی و ھەموو مامەڵە داراییەکان کۆدەبێتەوە، بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەھەموو ئەو پڕۆژە و کارانەی پەکخراون و  جێبجێنەکراون و بووەتە ھۆی وەستانی جووڵەی بازرگانی لە سنووری سلێمانی.  

 

لەوبارەیەوە، میدیای نزیک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، " دوای هەڵسەنگاندن بەرامبەر کەمتەرخەمیان لە کارەکانیان، لەچەند رۆژی داهاتوودا چەند بەرپرسێکی سلێمانی دەگۆڕدرێن." 

 

زیاتر بخوێنەرەو؛ قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی بەپەلە لەبارەی دۆخی سلێمانییەوە دەدات

 

 

هاوکات لەزاری قوباد تاڵەبانییەوە بڵاویکردووەتەوە، "ماوەی یەک ھەفتە مۆڵەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەدرێت مامەڵەی وەبەرھێنەران  جێبەجێبکەن و نابێت رۆتیناتی فەرمانگەکان بمێنێت، نابێت گەندەڵی، بەرتیل و رەشوە، سەرانەوەرگرتن و پشکپشکێنەیە لە وەرگرتنی پڕۆژەکاندا لە سلێمانی بمێنێت." 

 

ئەوەش هاتووە، "جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەیەوێت ئەو دەستانە ئاشکرا بکرێن کە لە پشت پەکخستنی پرۆژەکان سستبوونی بازاڕەوەن."