گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کەی

هەرێمی کوردستان و جیهان؛ دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات

2022.09.03 - 21:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان و جیهان؛ دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 25-10-2022، خۆرگیران لە بەشێک لە ناوچەکانی جیهان ڕوودەدات و بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا کەشناسی کورد، ئاراس جەبار ڕایگەیاند، "چاوەروان دەکرێت لە رێکەوتی 25-10-2022 دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی ڕووبدات و لە ھەر یەک لە وڵاتانی ئەوروپا، سیبیریای رۆژئاوا، ئاسیای ناوەراست و رۆژئاوا و باکوری رۆژھەڵاتی ئەفریقا بەرێژەی جیاواز ببینرێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش خۆرگیرانەکە بەنزیکەی دوو کاتژمێر و 30 خولەک دەخایەنێت لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەرۆ دەستپێدەکات و کاتژمێر 3:30 خولەکی دوای نیوەرۆ کۆتایی پێدێت، بە رێژەکەشی 48% بۆ 51% بەدی دەکرێت."