گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕێواز فایەق هەڵوێستێکی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی مووچە و دەستور ئاشکرا دەکات

2022.09.03 - 18:03
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێواز فایەق هەڵوێستێکی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی مووچە و دەستور ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

رێواز فایه‌ق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، به‌ ئه‌نقه‌ست په‌رله‌مان ده‌كرێته‌ ئامانج، دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه‌ به‌شێكی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان به‌بێ ئیش به‌فیرۆچووه‌، دەشڵێت، "هەمو عاقڵێک دەزانێت 1-10-2022 هەڵبژاردن ناکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (شەممە 3-9-2022) لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکان لە سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و ڕایگەیاند، "پەرلەمان بەردەوام دەکرێتە ئامانج، ئەوەش پەیوەندی بەوەوە هەیە پەرلەمان کەناڵی تەلەفزیۆنی نییە، سەرۆکی پەرلەمانیش نییەتی، بۆیە هەرچی بکەن نابێتە هەواڵ." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " حزبەکان باشتر حکومەت دەپارێزن بەراورد بە پەرلەمان، زۆرجار کە رووداوێک روودەدات بۆ لابردنی چاوەکان لەسەر حکومەت هێرشدەکرێتە سەر پەرلەمان." 

 

سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد، "پەرلەمانی کوردستان لە تەمەنی چوار ساڵی خۆیدا نزیکەی ساڵێک و نۆ مانگ کاریکردووە ئەوەی دیکە بە پشوو، بەهۆی کۆرۆنا و رۆیشتووە، بۆیە یەکێک لە ئاستەکانی بەردەم پەرلەمان بە فیڕۆچوونی بەشێکی زۆری تەمەنی پەرلەمانە بەبێ ئیش."

 

رێواز فایەق باسی لەوەشکردووە، " من دیکتاتۆر نیم و حەز دەکەم زۆترین پەرلەمانتار لە دانیشتنەکاندا قسەبکەن، ئەگەر لە چوارچێوەی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا بن، ئاستەنگێکی دیکەی بەردەم کارەکانی پەرلەمان کاریگەربوونی ئەندامانی پەرلەمانە بە پۆپۆلیزم، پەرلەمانتاران ئەرکەکەی خۆیان وەک خۆی نابینن و دەکەونە ژێر کاریگەری شەقام." 

 

له‌باره‌ی پرسی ده‌ستووره‌وه‌، سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد، "هەموو حزبەکان بە ئێمەیان وتووە بابەتی دەستوور گرنگە، بەڵام دواتر زۆرێک لە هێزە سیاسییەکان کاریگەر بوون بە شەقام و وتیان لە ئێستادا مووچە گرنگترە لە دەستوور." 

 

هاوکات لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، ڕێواز فایەق باسی لەوەکرد، "هەمو عاقڵێک دەزانێت 1-10-2022 هەڵبژاردن ناکرێت."