ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی، بۆمبێکی لێکنراو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە بریندار بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو کەسەی کە بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە ناوی نەجمەدین عەلییە و بەهۆی رووداوەکەوە بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.
هاوکات بەرەی تورکمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی کادیرێکی بەرەی تورکمانی عێراقی لە سلێمانی تەقیوەتەوە و بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەین".
بەرەی تورکمان داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکات "بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکات و بکەرانی ڕادەستی دادگا بکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "پێویستە رێوشوێنی ئەمنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەندامانی بەرەی تورکمانی عێراقی لەو شارە."