گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە ڕانیە دوو کەس بریندار بوون

2022.09.03 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە ڕانیە دوو کەس بریندار بوون

ناس کورد-

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سنووری سەرکەپکانی سەر بە قەزای ڕانیە، شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون و حەوت کەسیش دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا (3ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی سەرکەپکان ئاگادارکرانەوە، لە رووداوێکی شەڕکردن لە گوندی دەڵاڵان-ی سەربە ناحیەی سەرکەپکان لەنێوان دوو بنەماڵەدا دەستبەجێ هێزەکانمان بەهاوبەشی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و ئاسایشی سەرکەپکان گەیشتنە شوێنی رووداو، توانرا رووداوەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، دەرکەوت لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس برینداربوون بە ناوەکانی (ئ. م. م) و (ن. ع. م) لە ڕەگەزی نێر، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدرا و خۆشبەختانە برینی بریندارەکان سوکە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 413 حەوت کەس لە هەردوو بنەماڵە راگیراون لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.