گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیانى گیانى نەبووە

بەهۆی ئاگرێکەوە لە سەنتەری شاری دهۆک چێشتخانەیەک و 10 دوکان سوتان

2019.08.09 - 18:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی ئاگرێکەوە لە سەنتەری شاری دهۆک چێشتخانەیەک و 10 دوکان سوتان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە بازاڕێکی شاری دهۆک نزیکەی 10 دوکان سووتان، وتەبێژی بەرگری شارستانیش دهۆکیش دەڵێت، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە. . بێوار عەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە بازاڕێکی سەنتەری شاری دهۆک ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە چێشتخانەیەک و 10دوکان سوتان". . وتیشی، لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تائێستاش زیانە مادیەکان نەزانراوە چەندە. . وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتێکی کارەباوە دروست بووە. . لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا زۆرترین ئاگر کەوتنەوە ڕوودەدات، ئەو ئاگرانەی لە ناو هۆتێل و ماڵ و دوکان و شوێنە گشتییەکاندا دروست دەبێت، زۆرینەیان بەهۆی شۆرتی کارەباوەیە. . .