گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین پێشبینی بۆ ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان

2022.09.01 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین پێشبینی بۆ ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسێکی عێراقی، ڕێژەی بارانبارینی پایزی ئەمساڵ کەمتر دەبێت لە ئاستی ئاسایی، بەڵام لە وەرزی زستان و بەهاردا ئەگەر هەیە کە ڕێژەی بارانبارین زیاد بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا، کەشناسی عێراقی، سادق عەتییە (پێنجشەممە 1-9-2022) ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییە جیهانییەکان، پێشبینی دەکرێت لە وەرزی پایزی ئەمساڵدا لە عێراق بڕی بارانبارین كەمتر بێت لە تێكڕای ئاساتی ئاسایی لە سەرجەم شارەكانی عێراق بەتایبەت شارەكانی باکور (هەرێمی کوردستان)، ئەوەش بەو مانایە نییە کە بارانبارین نییە، بەڵکو پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بارانبارین بۆ سێ مانگی پایز خوار تێکڕا بێت بە ڕێژەی لە نێوان 40% بۆ 50%. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "مۆدێلەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەرێک هەیە بۆ باشتربوونی ڕێژەی بارانبارین لە مانگی 12 و مانگەکانی دواتری زستان و بەهار، بەڵام رەنگە لە هەندێك لە شارەكانی باكووری عێراق (هەرێمی کوردستان) بارانبارین هەر لە ئاستی مامناوەندا بێت.

 

ئەو کەشناسە عێراقییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پلەکانی گەرماش لە ئاستی ئاسایی کەمێک بەرزتر دەبن."