گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کەسوکاری گەنجێک: نەخۆشخانەی شار-ی سلێمانی مردوویەکیان بۆ زیندوو کردینەوە

2022.09.01 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
کەسوکاری گەنجێک: نەخۆشخانەی شار-ی سلێمانی مردوویەکیان بۆ زیندوو کردینەوە

ناس کورد- 

لە شاری سلێمانی گەنجێک لەلایەن پێنج کەسەوە هێرش دەکرێتەسەری و  چوار گوللـەی پێوەدەنرێت، تاوەکو ئێستا تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیرنەکراون، کەسوکارەکەشی لەگەڵ ئەوەی داوای دەستگیرکردنیان دەکەن، دەڵێن، نەخۆشخانەی شار مردوویەکیان بۆ زیندوو کردوونەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس خالیدی، ئامۆزای ئەو گەنجەیە و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 1-9-2022) ڕایگەیاند، "لە بەرواری 30-8-2022، لەسەر شەقامی شەست مەتریی سلێمانی پێنج کەس کە برا بوون هەڵیانکوتاوەتەسەر (هەڵکەوت ڕەحمان) و بە دار و بۆری لێیانداوە و دوای بورانەوەی سێ فیشەکیان ناو بە سنگییەوە و فیشەکێکشیان بە قاچییەوە ناوە." 

 

وتیشی، "ئێمە دەستخۆشی لە نەخۆشخانەی شار دەکەین کە مردوویەکیان بۆ ئێمە زیندوو کردەوە کە نەشتەگیرییان بۆ ئەنجامداوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وەک کەسوکاری هەڵکەوت بۆیە ئەم پەیامە بڵاودەکەینەوە، چونکە دوای دوو ڕۆژ لە ڕووداوەکە، تاوەکو ئێستا ئەو پێنج کەسە دەستگیرنەکراون، ئێمە دانمان بە خۆماندا گرتووە تاوەکو شتەکە گەورەتر نەبێت و دەمانەوێت یاسا سەروەر بێت ." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "تۆمەتبارەکان ناسراون و پێمان سەیرە کە تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون، ئێمە داوا لە جەنابی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکەین کە بێنە سەر خەت و تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیر بکرێن." 

 

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە، ئاراس خالیدی ئاماژەی بەوەکرد، "نازانین ئەگەر کێشەیان لەگەڵ هەڵکەوت خۆی هەبووبێت، بەڵام کێشە چۆن بەوشێوەیە چارەسەر دەکرێت." 

 

بەوتەی ئاراس خالیدی، هێزە ئەمنییەکان پێیان وتوون، "ڕۆژی یەکشەممە تۆمەتبارەکان خۆیان ڕادەست دەست دەکەن، بەڵام بکوژی سەرەکی چووەتە دەرەوەی وڵات و لە وڵاتی ئێرانە."