ناس کورد-
نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، سیستانی نیگەرانە لە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ناوچەی سەوز و سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوری حسێن، نوێنەری عەلی سیستانی لە پەیامێکدا (پێنجشەممە 1-9-2022) ڕایگەیاند، " پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی جەنابی سەید عەلی سیستانیتان پێدەگەیەنم کە زۆر دڵتەنگ و بەداخە بۆ ئەوەی ڕوویدا."
نوێنەرەکەی سیستانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "جەنابی سیستانی ڕازی نییە و سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات، هەروەها بەتایبەتی ئاگاداری کردمەوە کە بە نوێنەرایەتی ئەو ئامادەی ماتەمینی بۆ ڕۆحی پاکیان بم."