ناس کورد-
ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر، پەیامێکی ئاڕاستەی مستەفا کازمی کرد و داوا دەکات سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بگۆڕێت، دەڵیت، " کەسایەتییەکی بەهێزی نییە و شایستەی ئەو پۆستە نییە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ساڵح محەممەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر لە پەیامێکدا (پێنجشەممە 1-9-2022) پێنج داوکاریی ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان کرد کە ئەمانەن:
١ - لابردنی فالح فه‌ییاز، سەرۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له پۆسته‌كه‌ی، چونكه بۆ ئه‌و پۆسته شیاو نییه و كه‌سێكی حزبییه، هەروەها خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز نییه.
٢ - فه‌رمانێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ده‌ربكات كه بوونه‌ته هۆی كوشتنی خه‌ڵكی عێراق.
٣ - ته‌واوی گروپه چه‌كداره‌كان به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه له‌ناوچه‌ی سه‌وز بچنە دەرەوە و لەبری ئەوان هێزه نیشتمانییه‌كان بچنه جێگایان، چونکە مانەوەیان هەڕەشەیە لەسەر دامودەزگا حکومییەکان و گوشارخستنە سەر دادگا.
٤ - حه‌شدی شه‌عبی له ده‌روازه سنوورییه‌كانیش دووربخرێنه‌وه.
٥ - پاڵپشتى "موجاهیدەکان" بکرێت لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان، چونکە رووبەڕووى پشتگوێخستن و گوێپێنەدان بوونەتەوە.