ناس کورد-
نووری مالیكی، ئهمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، هۆشداری دا لە ڕشتنی خوێن لە عێراق و داوای له لایهنه سیاسییهكانی عێراق کرد، لێدوانی تووند لهدژی یهكدی بوهستێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نووری مالیكی لە نوێترین پەیامیدا لەبارەی دۆخی عێراق (پێنجشەممە 1-9-2022) هۆشداری دا لە خۆسەپاندن له ڕێگهی خوێنڕشتنهوه و ڕایگەیاند، " ئەگەر خوێن بە ناڕەوا بڕژێت، ڕق و کینەیەک بەجێدەهێڵێت کە چارەسەرکردنی قورسە و کاریگەریی درێژخایەنی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " من هەمیشە لە پاڵ بانگەوازی ئارامگرتن و سەقامگیریدا بوومه و داوا دەکەم لایەنە سیاسییەکان لێدوانی دژ بەیەک ڕابگرن".