گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەشى لێسەندووە

کوڕێک لەسەر بڵاوکردنەوەى وێنەى کچێک دەستگیرکرا

2022.09.01 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕێک لەسەر بڵاوکردنەوەى وێنەى کچێک دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند، بەتۆمەتى بڵاوکردنەوەى وێنەى کچێک و وەرگرتنى پارە لەبەرانبەر سڕینەوەیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستگیرا بەسەر بڕێک پارە کە لەو کچەی وەرگرتبوو لەبەرامبەر ڕەشکردنەوەی وێنەکانیدا، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

پاش ئەوەی هاوڵاتیەک بەناوی ( ن.ح) ڕەگەزی مێ، لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە سکاڵای لەسەر کەسێکی نەناسراو تۆمار کرد کە بە وتەی خۆی "هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دواتر لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە ڕەشی کردۆتەوە"  پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بەناوی (هـ . ئ ) لە ڕەگەزی نێر، دەستگیر بکرێ و دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.

 

دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیش گیرا بەسەر بڕێک پارە کە لەو کچەی وەرگرتبوو لەبەرامبەر ڕەشکردنەوەی وێنەکانیدا، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان