گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کۆمپانیا نەوتییەکان داواى دەستوەردانى ئەمەریکا دەکەن بۆ چارەسەرى ناکۆکییەکانى هەرێم و بەغدا 

2022.09.01 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیا نەوتییەکان داواى دەستوەردانى ئەمەریکا دەکەن بۆ چارەسەرى ناکۆکییەکانى هەرێم و بەغدا 

ناس کورد-

 

ئەو كۆمپانیا نەوتییانەى كە لە هەرێمى كوردستان كاردەكەن، داوا لە ئەمەریكا دەکەن هاوكار بێت لە چارەسەرکردنى گرژییەكانی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز (1-9-2022) کۆمپانیاکان لە نوسراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، دەستێوەردان پێویستە بۆ دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی نەوت لە باکووری عێراقەوە بۆ تورکیا بۆ ئەوەی تورکیا ناچار نەبێت بارەکانی نەوت لە ئێران و ڕووسیا زیاد بکات.

 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئابوری هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وتی له‌ده‌ست بدات، ده‌شێت توشى مه‌ترسی داڕمان ببێته‌وه‌.

 

په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت له‌ مانگی شوباتدا تێكچوون كاتێك دادگای فیدراڵی عێراق یاسای نه‌وت و غازی رێكخستنی پیشه‌سازی نه‌وت له‌ كوردستانی عێراق به‌ ناده‌ستووری زانی.

 

دوابەدوای ئەو بڕیارە، حکومەتی فیدراڵی عێراق، هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتی هەناردەی نەوتى هەرێم زیادکردووە.

 

پێش بڕیارەکە، کۆمپانیای HKN Energy کە بنکەکەی لە داڵاسە، لە مانگی یەکدا نامەیەکی بۆ باڵیۆزەکانی ئەمریکا لە بەغدا و ئەنقەرە نووسیوە و داوای نێوەندگیری کردووە لە دۆسیەیەکی جیاوازدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 سەبارەت بە هێڵی بۆری عێراق-تورکیا (ITP).

 

بەغدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە تورکیا ڕێکەوتنی ITPی پێشێل کردووە بە ڕێگەدان بە هەناردەکردنی حکومەتی هەرێم - کە بە نایاسایی دەزانێت - لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.

 

وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا وه‌ڵامی داواكاریی رۆیتەرزى بۆ قسەکردن لەسەر ئەو پرسە نه‌داوه‌.

 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، دانیشتنی كۆتایی له‌و دۆسیه‌یه‌ له‌ مانگی ته‌مموزی رابردوو له‌ پاریس به‌ڕێوه‌چوو، ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی ده‌رده‌كات.

 

بەپێی سێ سەرچاوەی پەیوەندیدار و راستەوخۆ، هەنگاوەکانی داهاتووی تورکیا تائێستا ناڕوونە ئەگەر دادگا بڕیاری لە بەرژەوەندی عێراق بدات.

 

نوێنەری کۆمپانیاکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە، لانیکەم کۆمپانیایەکی دیکەی نەوت لە ئاستە باڵاکاندا لەگەڵ چوار حکومەتی لایەنی پەیوەندیدار بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان کردووە بۆ هاندانی پەیوەندیکردن.

 

بەپێی ئەو سەرچاوانەىی کە راستەوخۆ پەیوەندییان بەو بابەتە هەیە، کۆمپانیاکان پشتگیری خۆیان بۆ ئەو نامانە دەربڕیوە کە لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەنتۆنی بلینکن نووسراون کە لە مانگی ئابدا نێردراوە. داواشیانكرد بەهۆی هەستیاری ئەو پرسە ناویان نەهێنرێت.

 

لە نامەکاندا داوا لە پەیوەندییە باڵاکان لەگەڵ هەولێر و بەغدا کراوە بۆ پاراستنی سەقامگیری ئابووریی هەرێم و دڵنیابوون لەوەی کە عێراق دوورە لە دەستێوەردانی ئێران.

 

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رۆژی 16ی ئاب رایگەیاند، ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەنێوان هەردوولادایە، بەڵام ئەمریكا دەتوانێت هانی گفتوگۆ بدات.

 

وەزارەتی دەرەوە کۆمپانیای یاسایی ئەمریکی ڤینسۆن و ئێلکینزی بانگهێشت کرد کە نوێنەرایەتی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات لە بەغدا، بۆ ئەوەی لە مانگی تەمموزدا لە واشنتۆن زانیارییەکی کورت لەبارەی ناکۆکییەکان وەربگرێت.

 

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە، ئەگەری زۆرە دوو کۆبوونەوەی دیکە لە بەغدا و واشنتۆن ئەنجام بدرێت.

 

هاوبەشی کۆمپانیای ڤینسۆن و ئێلکینز جەیمس لۆفتیس وتی "بەدڵنیاییەوە بەغدا پێشوازی لە لێدوانەکانی ئەمریکا دەکات بۆ سەرکردایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێویستە چوارچێوە دەستوورییەکانی عێراق بۆ پیشەسازی نەوت لە عێراق پەیڕەو بکات".

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات بەڵام شارەزایانی پیشەسازی پێیان وایە دەستێوەردانی ئەمریکا بەدووری نازانرێت.

 

ڕەعد ئەلکەدری، بەڕێوەبەری کارگێڕی وزە و کەشوهەوا و بەردەوامیی لە گروپی ئۆراسیا وتى "ئەمریکا لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە عێراق دابڕاوە. هیچ فشارێکی واشنتۆن و حکومەتەکانی دیکە کێشەکانی نێوان بەغدا و کورد چارەسەر ناکات".