گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕاستی ئەیلول

حکومەت ’’ڕێکارى بەپەلە’’ بۆ دابەشکردنى نەوتى سپى دەستپێدەکات

2022.09.01 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت ’’ڕێکارى بەپەلە’’ بۆ دابەشکردنى نەوتى سپى دەستپێدەکات

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ئاشکرایکرد، حکومەت بڕیاریداوە نەوتی سپی ماڵان بۆ ئەمساڵ دابین بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی بەرێکاری بەپەلە کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری کاکەشین بە پێگەى فەرمى پارتى وت "رێنمایی حکومەت ئەوەیە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەخێرایی رێکارەکان دەست پێبکەن بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێت بەسەر ھاووڵاتیاندا، بەڵام ھێشتا بڕەکە بۆ ئێمە دیاری نەکراوە بۆ ئەم ساڵ چەندمان پێ دەدەن".

 

وتیشی "کۆبوونەوە دەکرێت و بەردەوام لە گفتووگۆدان بۆ ئەوەی نەوتێکی باش بۆ ھاووڵاتیان دابین بکرێت، کە مەبەستم بڕەکەیە، چونکە چەند زیاتر بێت ئێمە دەتوانین زیاتر دابەشی بکەین و خەڵک زیاتر لێی سودمەند بێت".

 

لەبارەی ئەوەی ئەوانەی پارساڵ نەوتیان وەرنەگرتووە، کاکەشین وتی "ئەگەر زۆرمان بۆ دابین بکرێت لە ھەردوو ناوشار و شاخاوی دەستپێدەکەین ئەگەر بڕەکەشی دیاریکراو بێت لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکەین، چونکە لەوێ زووتر سەرما دەستپێدەکات و ناوچەکانی ئەوانیش ساردترە  بەراورد بە ناوچەکانی دیکە".

 

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕوونیشیکردەوە "چەند زووتر بۆمان دابین بکرێت زووتر دەست بەدابەشکردنی دەکەین، بۆیە ھیوادارین لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بۆمان دابین بکرێت و دەست بەدابەشکردنی بکرێت و گرنگ ئەوەیە لەمانگی ١٠ تێپەر نەکات، بۆ ئەوەی خەڵک سوودی لێ وەرگرێت، چونکە ئەمساڵ نرخەکەی گرانە".