کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئێران هەڕەشە ئەکات گەر بێت و ئەو هاوپەیمانییەى ئەمریکا لە کەنداو دروستى بکات ئیسرائیلى تێدا بێت وەڵامى توندى دەبێت، هەروەها بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشى ئێران وەسفى دەکات. . عەباس موسەوى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: "تاران پێی وایە دروستکردنى هاوپەیمانییەکى لەو جۆرە لە کەنداو پێویست نییە و ئاڵۆزییەکانى زیاد دەکات، وە بوونى کیانێکى جولەکە لەو هاوپەیمانییە ناڕەوایە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هەڕەشەشە بۆ سەرمان لە جێگیرکردنى دۆخى ناوچەکە". . وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ئاشکراشى کرد: "بۆ ئێران ڕەوایە بەرپەرچى بەشدارى ئیسرائیل بداتەوە لەو هاوپەیمانییە، ئەنجامەکەشى لە ئەستۆى ئەمریکا و ئیسرائیلە". . ئەمریکا دەستى بەهەنگاوەکانى دروستکردنى هاوپەیمانییەک کردووە، بانگەشەى ئەوەش دەکات کە ئەو هاوپەیمانییە بۆ پاراستنى ئاسایشى کەنداوە. . .