گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

دوو پیاو و ژنێک..وردەکاریی تاوانێکى سێکسى لەدهۆک

2022.09.01 - 00:23
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پیاو و ژنێک..وردەکاریی تاوانێکى سێکسى لەدهۆک

ناس کورد-

 

سێ کەس لە دهۆک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران کە یەکێکیان ژنە، ئەوەش بەتۆمەتى فێڵکردن لەخەڵک و هەوڵدان بۆ وەرگرتنى پارە لێیان لەرێگەى سێکسەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو کەسانە لە دانپێدانانەکانیاندا کە پۆلیس بە ڤیدیۆ بڵاویکردووەتەوە باس لەوە دەکەن، تاوانەکەیان بەشێوەیەک بووە کە ژنەکە لەگەڵ پیاوێک رێکدەکەوت و دەیانى بردە ماڵەوە، دواتریش دوو پیاوەکەى دیکە دەچونە ماڵەکە و لەژێر هەڕەشەدا پارەیان لەپیاوەکە وەردەگرت.

 

پلانى ئەو سێ کەسە کە وەک باندێک کاریان کردووە ئەوە بووە، لەکاتێکدا پیاوێکیان لەلاى ژنەکە بینیوە، یەکێکیان خۆى وەک هاوسەرى ژنەکە ناساندووە و لەژێر هەڕەشەدا پارەیان لە پیاوەکە وەرگرتووە.