ناس کورد-
وەزیرى دارایی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى ژورى بازرگانى و ژمارەیەک لە بازرگان و خاوەنکارانى سلێمانى کۆبووەوە، به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌و گرفته‌كانی بازرگانان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یاسین ڕه‌حیم، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی راگه‌یاند ”له كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوامان كرد حكومه‌تی هه‌رێم پێداچونه‌وه بكات به وه‌رگرتنی زه‌ریبه و گومرگ له بازرگانان، داوامان كرد لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌وه‌ی هۆكار چیه بازرگانان ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌جێده‌هێڵن و له به‌سره‌وه كاڵاكانیان هاورده ده‌كه‌ن"، ئەوەش بەپێی پێگەى فەرمى ژورى بازرگانى.
وتیشى به‌شێكی تری گفتوگۆكان له‌باره‌ی كێشه و گرفته‌كانی خاوه‌ن نوسینگه‌كانی كڕینی و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی بوو كه زه‌ریبه و ڕسوماتیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌ر زیادكراوه، له نزیكه‌وه كێشه‌كانیان گه‌یانده لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
یاسین ڕه‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌باره‌ی كێشه‌كانی بازرگانان و پیشه‌سازان له‌گه‌ڵ لیژه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژهنهكانی ده‌روازه سنورییه‌كان گفتوگۆكرا، وه‌زیری دارایی و ئابووری په‌یوه‌ندی كرد به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ قائیمقامی سلێمانی و به‌رێوبه‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی گفتوگۆی كرد به‌مه‌بستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، خۆشبه‌ختانه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ بازرگانانی بواری چارهسات له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كێشه‌كانیان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه "كۆبوهنهوهكی ئه‌مڕۆ زۆرباش به‌رهه‌مدار بوو چه‌ند كێشه‌یه‌كی گرنگی تێدا چاره‌سه‌ركرا و بڕیاڕ درا كۆبونهكان به‌رده‌وام بێت و هێڵێكی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سلێمانی دروست بكرێت تاكو به خێراترین كات كێشه‌كانی بازرگانان و پیشهسازانن بگه‌یه‌نین به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان".