گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گەڕانەوە نییە بۆ رووبەڕووبونەوە’’

دەوڵەتى یاسا: ئاگربەست نییە لەنێوان چوارچێوەى هەماهەنگى و رەوتى سەدر

2022.08.31 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتى یاسا: ئاگربەست نییە لەنێوان چوارچێوەى هەماهەنگى و رەوتى سەدر

ناس کورد-

 

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بوونی ئاگربەستى لە نێوان چوارچێوە و رەوتى سەدر بە بۆنەی مەراسیمەکانى چلەى ئەربەعین ڕەتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عادل مانع لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا (٣١ی ئابی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، "هیچ گەڕانەوەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدری نییە".

 

پێشتر هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتى هادى عامرى کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، داوایکرد هەموو لایەنەکان سازش بکەن و نەخشەڕێگایەک دابڕێژرێت بۆ دەربازبوون لەقەیرانى ئێستا و دەڵێت هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان کێشەیەکى هاوشێوەى کشانەوەى سەدرییەکان دروستدەکات.  

  

عەبدولحسێن ئەلزالمی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە کەناڵى فەرمى عێراقى وت "هەموو کەس بەرپرسیارە لە دۆزینەوەی نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرێکی واقیعی، دیالۆگ چارەسەرە و پێویستە هەمووان سازش بکەن".  

  

وتیشى "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کێشەیەکی هاوشێوەی کشانەوەی کوتلەى سەدریمان بۆ دروست دەکات، دووبارە هەڵبژاردنەوەش ساڵێک و دوو مانگی دەوێت".  

  

لەبارەى دەستپێشخەری هاوپەیمانی نەسر، ئەندامەکەى فەتح وتى "نەسر بەشێکە لە چوارچێوە، هەروەها دەستپێشخەرییەکەی لەلایەن چوارچێوەوە ڕێزی لێدەگیرێت، ئێمە بەدوای نەخشەڕێگایەکدا دەگەڕێین کە کۆدەنگی نیشتمانی دروست بکات". "