ناس کورد-
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم وادەی قەدەغەبوونی هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە و خەیاری درێژکردەوە تا کاتێکی نادیار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا (31ی ئابی 2022) ئاماژەی بەوەكردووە، “لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی پاراستن و بەبازاڕ کردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانمان بڕیارماندا، بە بەردەوامیدان بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (تەماتە و خیار) لە گشت خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان” .
هەروەها بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی باج لەسەر بەرهەمی(قۆخ )ی هاوردە لە ڕێکكەوتی دەرچوونی ئەو نوسراوە.