گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هادی عامری داوایەکی بەپەلە لە گشت لایەنەکان دەکات

2022.08.31 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
هادی عامری داوایەکی بەپەلە لە گشت لایەنەکان دەکات

ناس کورد-

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کە بەشێکی سەرەکییە لە چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات "بێدەنگی سیاسی و میدیایی" ڕابگەیەنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هادی عامری لە پەیامێکدا بۆ گشت لایەنە شیعییەکانی ناردووە (31ی ئابی 2022) دەڵێت، "ئێمە لە سەروبەندی زیارەتی چلەداین، بۆیە هەموو برایان لە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان سوێند دەدەم کە بێدەنگی سیاسی و میدیایی ڕابگەیەنن و گوتارێکی میانڕەو پەیڕەو بکەن کە نەبێتەهۆی ناکۆکی و دووبەرەکی."

 

هەروەها داواش دەکات "دەست هەڵگرن لە گوتاری ڕقاوی و کینەئامێز.. بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان ڕۆڵەکانی نیشتمان."