گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی: هیچ وادەیەک بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان دیاری نەکراوە

2022.08.31 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: هیچ وادەیەک بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان دیاری نەکراوە

ناس کورد-

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەسپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دیاری نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی (31ی ئابی 2022) ڕایگەیاند، دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی عێراق و کۆتاییهاتنی گرژییەکان، لایەنە سیاسییەکان لە پەیامەکانیاندا دەڵێن کە هیچ بەربەستێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان نەماوە، بەڵام دەبێت دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان و بەرنامەی کار بە هەماهەنگیی سەرجەم فراکسیۆنەکان بێت.