ناس کورد-
“بەختەوەرترین کەسێک کە ناسیبێتمان"، خێزانی پێشکەشکاری بەناوبانگی تەلەڤزیۆنی، نینا پاچوڵک، بەو شێوەیە باسی کچەکەیان کرد دوای ئەوەی بە خۆکوشتنی، هەموو بینەرانی هەژاند، ئەوەش چەند هەفتەیەک پێش "خۆشترین ڕۆژی ژیانی."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، نینای 27 ساڵان بە مردووی لە ماڵەکەی خۆیدا لە ویلایەتی ویسکونسنی ئەمریکا دۆزرایەوە دوای ئەوەی هاوڕێکانی پۆلیسیان ئاگادارکردەوە کە نینا هەڕەشەی خۆکوشتنی کردووە.
خۆکوشتنی نینا لەکاتێکدایە بڕیار بوو شەش هەفتەی تر هاوسەرگیری لەگەڵ دۆستەکەی بکات بە ناوی کایل هاس، کە باوکی دوو منداڵە لە ژنێکی تر و 11 ساڵ لە خۆی گەورەترە.
هەرچەندە نینا و کایلی 38 ساڵان پێکەوە لە یەک ماڵدا دەژیان، بەڵام لەکاتی خۆکوشتنی نینادا، کایل لە ماڵەوە نەبووە.
کایل لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، ""دەزانم نینا کە تۆ چیتر ئازارت نییە و سوپاسگوزارم بۆ ئەوە. من تۆم خۆشدەوێت زیاتر لەوەی کە تێدەگەیت. تۆ ئازیزترین هاوڕێم بوویت. ببورە چونکە نەمتوانی ڕزگارت بکەم."
جگە لەوەی ژیانێکی سەرکەوتووی هەبوو وەک پێشکەشکار و گەنجێکی چالاک بوو، نینا پێشتر یاریزانێکی بەناوبانگی یاری باسکە بوو لە ئامادەییدا.
بیتیرز، هاوڕێی نزیکی نینان، ئاشکرای کردووە کە "نینا سەرباری بەختەوەرییەکەی لە شوێنی کارەکەی و لەگەڵ دەستگیرانەکەیدا، بەڵام بە دەستی خەمۆکییەکی زۆرەوە دەیناڵاند."
بیتیرز بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی وتووە کە "نینان بە دەست ناکۆکییەکی گەورەی ناوخۆیی دەیناڵاند، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زۆر خراپتر بوو بوو، بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە خۆی بکوژێت."
وتیشی، "وا دەردەکەوت کە هەمیشە بەختەوەرترینە."
بەڵام تائێستا پۆلیس شێوازی خۆکوشتنی نینای ئاشکرا نەکردووە.