ناس كورد-
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "دڵنیایی ده‌ده‌م دانانی کامێراکانی هاتوچۆی جێگیر لە سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش بەردەوامن لە کارەکانیان، بەڵام ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم جاران كامێرا‌كان له‌ئاستێكی نزمدا بوون ئێستا به‌رزیانكردووەته‌وه".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جێگیری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمریکا (31ی ئابی 2022) دەڵێت، "دانانی ئەو کامێرایانە کاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دەبێت، چونكه ئه‌گه‌ر شوێنێک داهاتی زۆربێت له فه‌رمانگه‌كانماندا هاتووچۆیه ئێستا ئه‌و داهاته 70% كۆمپانیایه‌ک ده‌یبات، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ک هه‌رئه‌وه زۆر كار هه‌یه خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌سنوری سلێمانی كۆده‌كرێته‌وه له‌وانه بودجه‌ی ته‌شغیلی-به‌كاربردنی فه‌رمانگه‌كان و كۆمه‌ڵێک شت یان ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی ڕێوشوێنی تر بگرێته‌به‌ر، هه‌م بۆ مووچه و هه‌م بۆ ئه‌و پارانه‌ی كه له سلێمانیدا مانگانه پێویسته خه‌رج بكرێت".
دەشڵێت، "نه‌ک داواكاری گشتی سلێمانی داواكاری گشتی هه‌ولێریش له‌سه‌ر خه‌ته" و باسی لەوەشکرد کە "هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێک دادوه‌ری به‌توانا له‌سه‌ر خه‌تن كه ده‌ڵێن جۆری ئه‌م گرێبه‌سته نایاساییه هیوادارین كه ئه‌نجامێكی هه‌بێت."
بەرزان شێخ محەمەد ئاماژەی بەوەشدا کە "ئه‌وه‌ی من زانیاریم ده‌ستكه‌وتبێت زانیاری فه‌رمی نا وه‌كو وتم ئه‌م بابه‌ته پرۆژه‌یه‌ک نییه له‌ناو پارێزگاكه‌دا بێت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆی هه‌یه ئه‌و پرۆژانه كه له‌ناو پارێزگاكه‌دایه واپێویست ده‌كات به‌پێی یاساكه‌ی ئێمه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌بووایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌كو كاری ئاسایی خۆی له‌بڕیارداندا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی من بیستوومه وه‌كو زانیاری حكومه‌ت هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له‌و بابه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆی سلێمانی وتویویه‌تی ئێمه كار به‌و ڕێنمایانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بابه‌تی نایاسایی زۆر تێدایه ته‌سه‌ورده‌كه‌م حكومه‌ت به‌و گرێبه‌سته‌دا بچێته‌وه و چۆنیه‌تی دانانی كامێرا‌كان به‌تایبه‌تی (پۆینت تو پۆینت) چونكه ئه‌وه سیسته‌مێكه ئاماده‌كاری ده‌وێت بۆنموونه له‌و وڵاتانه‌ی كه دانراوه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه كامێراكه به سه‌د مه‌ترێک 10 خه‌ت هه‌یه ئه‌وه له‌جاده و ڕێگاوبانی كوردستاندا نییه، دواتر ئه‌و كامێرایه پێویسته ئه‌و ئۆتۆمبێله بخاته چوارگۆشه‌یه‌كی دیاریكراودا له‌وێدا بڕیاربدات ئایا سه‌رپێچی كردووه یان نا ئه‌مانه له‌ڕێگه‌وبانی كوردستاندا جێبه‌جێ نابێت".
"من پێمخۆشه كامێرا هه‌بێت له‌ڕێگاكاندا بۆ سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان چونكه ئه‌گه‌ر مانگی پێشوو به‌نموونه وه‌ربگرین 27 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه نزیكه‌ی 80 كه‌سیش بریندار بووه ئه‌مه هه‌موو هۆكاره‌كه‌شی تیژڕه‌وییه له‌وه‌دا كه حكومه‌ت كامێرا داده‌نێت ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نیش ره‌تی ئه‌وه ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ره‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه گرێبه‌ستێكی داوه به‌كۆمپانیایه‌ک به‌زیادكردنی ئاشكرا بووه نه‌بووه رێوشوێنه‌كه‌ی به‌یاسای هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پرۆژه‌یه‌ک كه له‌و بابه‌ته بێت ده‌بێت به‌زیادكردنی ئاشكرا بیدرێتێ، من دڵنیام جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئێمه له چوارچێوه‌ی پارێزگاكه‌ماندا بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه تایبه‌ت به پارێزگای سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی پێداوین یاساكه‌ی ئێمه، به‌ڵام ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان نییه لەگەڵ ئەوەشدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كانمانداین، حه‌زناكه‌ین ده‌سه‌ڵاتێكمان هه‌بێت من پێمخۆشه ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت ده‌بێت دژی هاوڵاتی بین له‌كۆی گشتی پرۆسه‌كه ئێمه وایده‌بینین له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه،" بەرزان شێخ محەمەد وای وت.