کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد
لیوا ڕوکن سەعد حربیە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک پلانی نوێی پارێزگاکەی ئاشكرا كرد کە گەڕانەوەی ھەموو ئەو یەكانە لەخۆدەگرێت کەپێشتر پارێزگای کەرکوکیان گرتبووە دەست.
حەربیە رۆژی شەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری "ناس كورد'' ئامادەیبوو، وتی:"پلانە نوێیەكەی پارێزگاکە گەڕانەوەی ھەموو ئەو یەكانە لەخۆدەگرێت کە پێشتر پارێزگای کەرکوک و باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک و ناوچەکانی دەوروپشتی شارەكەیان بەدەستەوە بوو".
ئاماژەی بۆئەوەش کرد كە ئەو ھێزانە بە قەبارەی یەک فیرقە زیادكراونو ئەمەش بووەتەهۆی زیادبوونی ژمارەی ھێزەکانو زۆربوونی سەرچاوەی ئەو ھێزانە کە بریتین لە پۆلیسی فیدراڵیو ھێزی دژە تیرۆرو لیوای ٦١ی فیرقەی تایبەت".
حەربیە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پلانەکە ھەموو سەرچاوەکانی سەرجەم ھێزە ئەمنییەکانی خستووەتە ژێر فەرمانی فەرماندەیی بارەگای پێشکەوتوی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لەپێناو یەکخستنی توانای ھەواڵگیریو مەیدانیو پلانەكەش لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا ئامادە دەبێت بۆ پاراستی سەرجەم ناوچەکانی کەرکوک".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پلانەکە ئامانجی یەکخستنی فەرماندەیی پارێزگاکەیە لەیەك بارەگادا".
لە وەڵامی پرسارێکیشدا دەربارەی پێشمەرگە، حەربیە وتی: "شتەكە ڕوونە تەنھا ھەموو سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریو ناوخۆیە، ئەوەش بابەتێکی سیاسییەو قسەی لەسەر ناکەین".