ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، هۆشداریدا لە چۆڵکردنى پۆستى سەرۆک وەزیران ئەگەر لایەنە رکەبەرەکان بیانەوێت بەردەوامى بە ئاژاوە و ململانێ بدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا (30-8-2022) وتى "پێویستە چەک لەژێر کۆنتڕۆڵى دەوڵەت بێت، هێزە ئەمنییەکان چەکەکانیان رووەوە عێراقییەکان نەکرد".
وتیشى " لێرەوە هۆشداری دەدەم کە ئەگەر بیانەوێت بەردەوام بن لە وروژاندنی ئاژاوە و ململانێ و ناتەبایی و ڕکابەری، گوێ لە دەنگی عەقڵ نەگرن، من هەنگاوی ئەخلاقی و نیشتمانپەروەری خۆم دەنێم بۆ ڕاگەیاندنی بەتاڵی پۆستەکە لە کاتى گونجاودا، بەپێی مادەی ٨١ی دەستوور".
کازمى جەختیکردەوە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕى ئاشتیانەى دەسەڵاتدایە و دەستبەرداریی بەرپرسیارێتى خۆى بەرانبەر گەل نابێت.