گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رووداوێکى تەقەکردن لە سلێمانى بریندارى لێکەوتەوە

2022.08.30 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
رووداوێکى تەقەکردن لە سلێمانى بریندارى لێکەوتەوە

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئاگادار رایگەیاند، رووداوێکى تەقەکردن لە سلێمانى روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لەچەند کەسێک کراوە کە لە نزیک ئوتێل تایتانیک بوون لەسەر شەقامى 60 مەترى سلێمانى.

 

وتیشى بەهۆى روداوەکەوە کەسێک بریندار بووە و رەوانەى نەخۆشخانەى شار کراوە بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

 

تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هیچ رونکردنەوەیەکیان لەبارەى رووداوەکەوە نەداوە.