گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم هەڵوێست لە چوارچێوەى هەماهەنگییەوە دواى کۆتایی هاتنى گرژییەکان

2022.08.30 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێست لە چوارچێوەى هەماهەنگییەوە دواى کۆتایی هاتنى گرژییەکان

ناس کورد-

 

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی "خزمەتگوزاری نیشتمانی" بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو ناکۆکیانەی کە ڕوویاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چوارچێوەى هەماهەنگى (30-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەو فیتنەیەی کە ڕوویدا، پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتی نیشتمانی".

 

جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە کابینەى نوێ بە بەشداریی بەرفراوانی هەموو هێزە سیاسییەکان ئەرکی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەئەستۆ بگرێت و شکۆ بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن لە ئاسایش و سەقامگیریدا بن.

 

چوارچێوەى هەماهەنگى داوا لە پەرلەمان و دامەزراوە دەستوورییەکان دەکات بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانیان و ئەرکەکانیان بەرامبەر بە هاوڵاتیان جێبەجێ بکەن.