گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی تەلەفۆنی بۆ بافڵ تاڵەبانی کرد: پیرۆزت بێ

2022.08.30 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی تەلەفۆنی بۆ بافڵ تاڵەبانی کرد: پیرۆزت بێ

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی بە فەرمی بوونی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

*سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات*

ئەمڕۆ سێشەممە 8/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی یەکێتیی خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان .