گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرەکەی سەدر: بکشێنەوە با هێزە ئەمنییەکان کاروباری بگرنەئەستۆ

2022.08.30 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرەکەی سەدر: بکشێنەوە با هێزە ئەمنییەکان کاروباری بگرنەئەستۆ

ناس کورد-

محەمەد ساڵح عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە داوای لە سەرجەم هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هەموو لایەنەکانییەوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بکشێنەوە و هێزە ئەمنییەکان کاروباری ئەوێ بگرنەئەستۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لێبوردنی لە گەلی عێراق کرد و جەختیکردەوە کە پێویستە خۆپیشاندەران و چەکدارەکانی سەرایا سەلام لە ماوەی 60 خولەکدا ناوچەی سەوزی بەغدا و خۆپیشاندانەکان چۆڵ بکەن.  

 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پەیامێکی ئاڕاستەی موقتەدا سەدر کرد و ڕایگەیاند، بانگەوازی سەدر بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی گوزارشت لە بەرزترین ئاستی نیشتمانپەروەری دەکات.

 

هاوکات فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڕیاری دا بە هەڵگرتنی قەدەغەی ھاتووچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی تر.  

May be an image of one or more people and text