ناس کورد-
موقتەدا سەدر داوای لێبوردن لە گەلی عێراق کرد و داوای لە لایەنگرانی کرد لە ماوەی 60 خولەکدا بکشێنەوە تەنانەت لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانیش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (29ی ئابی 2022) دەڵێت، "بکوژ و کوژراو لە ئاگردایە، عێراقییەکان زەرەرمەنی یەکەمن لەوەی دەگوزەرێت."
دەشڵێت، "من ڕەخنە لە شۆڕشی ڕەوتی سەدری دەگرم، چونکە هەر شۆڕشێک توندوتیژی و کوشتنی لێبکەوێتەوە شۆڕش نییە."
هاوکات سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی کرد کە بێلایەنانە وەستاون.
سەدر وتیشی، "ئەگەر لە ماوەی 60 خولەکدا ڕەوتی سەدری نەکشێنەوە لە بەردەم پەرلەماندا، ئەوە دانیان پێدا نانێم."
داوای لە سەرجەم خۆپیشاندەران کرد بە تەواوی بکشێنەوە لە مانگرتن.
وتیشی، "وازهێنانم شەرعییە نەک سیاسی، وازهێنانم لە سیاسەت بڕیاری کۆتاییە."