ناس کورد-
ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیشتنی خولی پایزەی ساڵی چوارەمی خۆی ئەنجام دەدات و بڕیارە دوو پڕۆژەیاسا تاوتوێ بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوی دانیشتنەکە
بانگهێشت بۆ گشت ئهندامه بهڕێزهكانی پهرلهمانی كوردستان
د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئهندامه بهڕێزهكانی پهرلهمان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (۱)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له خولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان - عێراق، له كاتژمێر (۱۱)ی پێش نیوەڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكهوتی ۲۰۲۲/۹/۱ .
بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یهكهم: یەك دەقیقە بێ دەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووهم: كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (۷)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: ووتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ــ عێراق.
چوارەم: ووتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە بۆنەی كردنەوەی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، لە (٥) پێنچ خولەك زیاتر نەبێت.
پێنجەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (۷۸) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (۸۳) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
پڕۆژە یاسای (كار لە هەرێمی كوردستان - عێراق).
پڕۆژە یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان - عێراق ژمارە (۱٤)ی ساڵی ۲۰۰۸).