گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەی حەشدی شەعبی هەڵوێستی خۆی لەبارەى ئاڵۆزییەکان دەربڕی

2022.08.29 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی حەشدی شەعبی هەڵوێستی خۆی لەبارەى ئاڵۆزییەکان دەربڕی

ناس کورد-

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بەڵێنیان بە ڕۆڵەکانی گەل داوە لەسەر پاراستنی پرۆسەی سیاسی لەڕێگەی دامەزراوە دەستورییەکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فالح فەیاز لە ڕاگەیەنراوێکدا (29ی ئابی 2022) داوا لە هەمووان دەکات "بەسەر پرۆسەی دیموکراتیدا باز نەدەن."

 

دەشڵێت، "چاومان لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیەتی."

 

فەیاز جەختیکردووەتەوە کە "ئەوەی جێگەی داخە لەم ڕووداوانەدا ئەوەیە کە ڕەنگدانەوەی قۆناغێکی نەتەوەیی و سیاسی نییە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "پێویستە کار بە دەستوور و یاساکان و سندوقەکانی دەنگدان بکەین."