گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێکی نوێ لە کازمییەوە بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان

2022.08.29 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێکی نوێ لە کازمییەوە بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان

ناس کورد-

مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دا بە قەدەغەکردنی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکان یاخود هەر چەکدارێکی تر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی جەخت لەسەر پابەندبوونی وەزارەتەکان و دەزگاکان و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان دەکاتەوە بۆ کارکردن بەپێی ئەو چوارچێوەی و دەسەڵاتانەی کە پێیان دراوە.


کازمی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارن لە پاراستنی خۆپیشاندەران، هەر پێشێلکارییەک لە هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام بدرێت، لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت".

 

کازمی هەروەها فەرمانی دا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە ڕووداوەکانی ناوچەی سەوز و تەقەکردنەکان کە بووەهۆی کوشتن و برینداربوونی چەند خۆپیشاندەرێک.