گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەک ئاڕاستەی سەدر دەکەن

2022.08.29 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەک ئاڕاستەی سەدر دەکەن

ناس کورد-

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پەیامێکیان لەبارەى خۆپیشاندان و بارودۆخی بەغدا و شارەکانی تری بەغدا بڵاوکردەوە و داوا لە موقتەدا سەدر دەکەن بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەنراوێکدا (29ی ئابی 2022) دەڵێت، "داوا له‌ برایانی ناو ڕه‌وتی سه‌دری، بە سه‌ركرده‌ و جه‌ماوه‌رەوە، دەکەین کە بۆ گه‌یشتن به‌ لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش، كه‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌كی روون دابنرێت بۆئەوەی یاسا و ده‌ستوور سەروەربێت، بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ."

 

چوارچێوەکە داوا لە هەموو پیاوانی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کرد دەستوەردان بکەن و دەستپێشخەری بکەن "لە پێناو دورخستنەوەی فیتنە و گەڕانەوە بۆ ژیری و دیالۆگ و وڵات لە ئاژاوە و خوێنڕشتنی زیاتر بپارێزن."

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هەموو عێراقییەکان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پێشهات و ڕووداوی خۆپیشاندانەکانی برایان لە بزووتنەوەی سەدری و مانگرتنیان لەناو پەرلەمان و ژمارەیەک فەرمانگەی حکومەت دەکەن، بەشێوەیەک گەیشتووەتە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت، پەکخستن و هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت."

 

چوارچێوەکەدا دووپاتی کردەوە کە "ئێمە لەگەڵ دەوڵەت و دامەزراوەکانیداین، بە هیچ شێوەیەک ناتوانین لە کاتی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و داڕمانی، بێلایەن بمێنینەوە".