گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە بەرهەم ساڵحەوە بۆ هەموو لایەک

2022.08.29 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بەرهەم ساڵحەوە بۆ هەموو لایەک

ناس کورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، "ئەو هەلومەرجە سەختەی کە بە وڵاتەکەماندا تێدەپەڕێت، لە هەمووان دەخوازێت پابەندبن بە ئارامی و خۆگرتن و ڕێگریکردن لە پەرەسەندن و دڵنیابوون لەوەی دۆخەکە نەخلیسکێتە ناو دۆخێکی نادیار و مەترسیدارەوە کە تێیدا هەمووان دۆڕاون."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح لە ڕاگەیەنراوێکدا (29ی ئابی 2022) دەشڵێت، "خۆپێشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیروڕا مافێکی دەستووری گەرەنتی کراوە، بەڵام تێکدانی دامودەزگاکانی دەوڵەت بابەتێکی مەترسیدارە کە وڵات و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە."

 

بەرهەم ساڵح دەشڵێت، "پێشهات و ڕووداوەکان بەرپرسیارێتییەکی زیاتر دەخاتەئەستۆی هێزە نیشتمانییەکان بۆ وەلانانی جیاوازییەکان بۆ ئەو شتەی بەنرخترە، هەروەها ڕێگری لە توندوتیژی و ڕژانی خوێنی بەنرخی عێراقییەکان دەکات".